شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: لە حەسرەت پێچی هەوری لار و داخی پڵپڵەی زیوین لە حەسرەت پێچی هەوری لار و داخی پڵپڵەی زیوین شەو و ڕۆژ کار و پیشەم دائیمە هەر شیوەنە و ناڵین بە کوڵ ئەگریم لەداخی خوێنی کۆهکەن وا ڕژا بێ جێ لە داوێنی چیا کاتێ ئەبینم لالەیی ڕەنگین لە کێوی بێستووندا گیانی دەرچێ بێ نەوا فەرهاد چ دەربەستە لەگەڵ خوسرەو خەریکی عوشرەتە شیرین نسیبی هەر یەکەم ڕۆژ دەرد و داخ و مەینەت و خەم بوو ئومێدی خێر و خۆشی نەبووە نابێ عاشقی میسکین ئەگەر شیرین دەمێکی چەشنی تۆ ببوایە ئەو چەرخە مەحاڵە چۆن ئەبوو فەرهادی بێکەس عاشقی شیرین ++++++++++++++++++++++