ئاڵەکۆک

کەمالی add_a_photo
کەمالی دیوانی کەمالی
١٠٤. مومکین نییە تیماری برینم بە تەبیبان
مومکین نییە تیماری برینم بە تەبیبان
بەو خەنجەری ئەبرۆتە کە جنراوە دڵی من
کردوویە لەگەڵ خەڵکی جیهان قەتعی عەلائیق
لەوڕۆژەوە بەوزوڵفەوە بەسراوە دڵی من
لەو ساتەوە ڕۆیشتووە تۆراوە لە سینەم
بەو شاخی کەماجاڕەوە گیراوە دڵی من
مەقسوودی تەوافی خەمی ئەو زولفەتە قوربان
وەک شانە کە وا لەت لەت و جنراوە دڵی من

پەراوێز edit