شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: لە دووری تۆ نیگاری بێ وەفا و دین لە دووری تۆ نیگاری بێ وەفا و دین سەفایێکی نییە چوارباخی پێنجوین بەبێ ڕووی تابدار و وردە خاڵت نییە شەوقی لە لای من مانگ و پەروین مەهێڵە ڕۆژی من ڕەش بێ نیگارا! لەسەر ڕوو لابدە تۆ زوڵفی پڕچین قسەی عەشقی منوتۆ هاتە مەیدان ئیتر باسی نەما فەرهاد و شیرین! فیدای ئەو چاوە مەستەی کە کەمالی ژیان و عەقڵ و هۆش و سەبر و تەمکین ++++++++++++++++++++++