ئاڵەکۆک

ئەدیب add_a_photo
ئەدیب دیوانی ئەدیب
٩. ئینسافە لە بۆ بێڵێ هەموو لابە و زاری
ئینسافە لە بۆ بێڵێ، هەموو لابە و زاری
ئەندێشە کەمێ باشە لە تەعنەی منی عاری
ئەو بێڵە مەگەر بێڵە وەیا ئۆتۆمۆبێڵە
سێ مانگێ موعەتتەل بێ، لەبەر بێ تەنەکاری
بۆ پێمەڕە قەت پەردەیی عارت مەدڕێنە
گەر خاوەنی شان و شەڕەف و هۆش و ویقاری
کوورەت لە بەهارێوە ‌دەمێ جۆشی نەهێنا
کەی کوورەیە؟ ! شایانە بڵێی کۆنە بوخاری
قد ضاق مجالی کسـراللە علاتک
تەفرەم مەدە چیتر ئەتۆ و حەزرەتی باری
ئەی وای چ سوودێ هەیە لە شکانی دڵی من
لا تحترق الکور بفطینی و ناری
هەر چەند مەلەکەی بیری تۆ پڕ تاو و عەجیبە
بگرە قەڵەمت، بەسیە، نەوەک ڕووشە بباری

پەراوێز edit