ئەتۆ دوێنێ قەرارت دا دەگەڵ من
کە چوار پارچە قەڵەم هەن، خالیس ئاسن
ئەمن ئەوڕۆ هەتا شەو مونتەزیر بووم
خودا ببڕی بڵا پیاوی درۆزن
ئەگەر بێ و ماڵی شێخی لێ وەدەرخەی
چلۆن ساقیت دەبێ وەک کێری بێ گون
لە پێش چاوی هەموو عاڵەم دیارە
لە هەرزانی بە وێنەی دەنکی هەرزن
دڵی بردم مەواعیدی لەتیفت
کەچی ئەمڕۆ لە من بوە بووکی بێ بن
درۆ زۆر شەرمە بۆ ئاغای وەکوو تۆ
دەبێ ئامانجی تەعنی دۆست و دوژمن
بە گیانی شێخ جەلالی بۆم نەنێری
درۆ سەر دەردەخا وەک کلکی باڵن