شاعیر: ئەدیب کتێب: دیوانی ئەدیب سەرناو: ئینسافە لە بۆ بێڵێ هەموو لابە و زاری ئینسافە لە بۆ بێڵێ، هەموو لابە و زاری ئەندێشە کەمێ باشە لە تەعنەی منی عاری ئەو بێڵە مەگەر بێڵە وەیا ئۆتۆمۆبێڵە سێ مانگێ موعەتتەل بێ، لەبەر بێ تەنەکاری بۆ پێمەڕە قەت پەردەیی عارت مەدڕێنە گەر خاوەنی شان و شەڕەف و هۆش و ویقاری کوورەت لە بەهارێوە ‌دەمێ جۆشی نەهێنا کەی کوورەیە؟ ! شایانە بڵێی کۆنە بوخاری قد ضاق مجالی کسـراللە علاتک تەفرەم مەدە چیتر ئەتۆ و حەزرەتی باری ئەی وای چ سوودێ هەیە لە شکانی دڵی من لا تحترق الکور بفطینی و ناری هەر چەند مەلەکەی بیری تۆ پڕ تاو و عەجیبە بگرە قەڵەمت، بەسیە، نەوەک ڕووشە بباری ++++++++++++++++++++++