ئاڵەکۆک

ئەدیب add_a_photo
ئەدیب دیوانی ئەدیب
١٠. عەجەب ماوم کە پەسوێ بۆتە تاران بۆ منی خاکی
عەجەب ماوم کە پەسوێ بۆتە تاران بۆ منی خاکی
دەبێ بمری لە دەردی بێ وەڵامی عارز و شاکی
هەتا وێستا لەبۆ بێچارە جێی لوتف و عەداڵەت بووی
لەبەر بەدبەختی خۆمە دادخوازی بۆتە بێ باکی
دەسووم داسی ئومێدم بۆ دروونی مەزرەعەی لوتفت
پەڕی خووشەی ڕەجا و ئارەزووم، ما خار و خاشاکی
دە بگرە جوولەکێک بم من موتیعی ئەمری ئیسلامم
لە ئیجرای حەق تەساموح حەققە هەم بۆ ئامیر و زاکی
لە لاجان و شنۆ، مەلجەء نەماوە مولتەجی بم پێی
کە ئاغاش لێم نەپرسێ دابنیشم با بە غەمناکی
ئەگەر مەیلت نەبایە زەڕخریدی کەس نەبوو لاجان
هەمیشە چاوەڕێی لوتفی ئەتۆیە چاوی غەمناکی
ئەدیبیش هەم بە ڕۆژی خۆی بە کاری گیان نیساری دێت
درێغی لێ مەفەرموو، بێ خەتا، ڕووی ڕەحمەتی چاکی
لە لان وا بوو کە بێچاران لە سایەت بێ خەم و دەردن
کە لاجان بێتە تەورێز، خۆم قوتار کەم با بە چالاکی

پەراوێز edit