ئەڵێن ڕەمەزان لاقێکی دەیە
کێ دی بزانێ سێ لاقی هەیە
لە مزگەوتاندا کەوتنە "الوداع"
ڕۆژوویان تەراند بە "وەگاع وەگاع"
هێند لێی تووڕە بوون بە شەڕ و هەرا
لە قاپی سەرا هێجگاری تۆرا
"لَیْلَةُالْقَدر"یش ئەبڕێتەوە
وەک کابرای کوردە خەرج ئەبێتەوە
بۆچ وتیان ڕۆژوو ئێسکی گرانە
بە چایێک ڕۆیی ئەو بەستەزمانە
ڕۆژوو و کریسمیس گەینە سەری ساڵ
هەر دوو پێکەوە گەییشتینە ماڵ
چهرخ و فهلهکمان بۆ ههڵخراوه
بهڵام کهس هێزی گوژمهی نهماوه
ڕاست بێژ هەر بەشی پلار و پەڵە
دەور دەوری دەورەی ماینە چەقەڵە
"فەرز" گرانە حەز لە سوننەت ئەکەم
کە ڕۆژوو نەگرم پارشێو بۆچ نەکەم
ڕۆژی بیست و پێنج شایی لۆغانە
بە تلیلیلی چوون بۆ تۆییانە١
پاش جەژنێ بۆ من ئەڵڵاورمانە
بەڵام بارانە و جێگا نەرمانە
"ژیان" ئەڵێ: کێ گوێی لە دەنگمانە
پارەی ئابوونە بکا بە جەژنانە٢
کێ دی بزانێ سێ لاقی هەیە
لە مزگەوتاندا کەوتنە "الوداع"
ڕۆژوویان تەراند بە "وەگاع وەگاع"
هێند لێی تووڕە بوون بە شەڕ و هەرا
لە قاپی سەرا هێجگاری تۆرا
"لَیْلَةُالْقَدر"یش ئەبڕێتەوە
وەک کابرای کوردە خەرج ئەبێتەوە
بۆچ وتیان ڕۆژوو ئێسکی گرانە
بە چایێک ڕۆیی ئەو بەستەزمانە
ڕۆژوو و کریسمیس گەینە سەری ساڵ
هەر دوو پێکەوە گەییشتینە ماڵ
چهرخ و فهلهکمان بۆ ههڵخراوه
بهڵام کهس هێزی گوژمهی نهماوه
ڕاست بێژ هەر بەشی پلار و پەڵە
دەور دەوری دەورەی ماینە چەقەڵە
"فەرز" گرانە حەز لە سوننەت ئەکەم
کە ڕۆژوو نەگرم پارشێو بۆچ نەکەم
ڕۆژی بیست و پێنج شایی لۆغانە
بە تلیلیلی چوون بۆ تۆییانە١
پاش جەژنێ بۆ من ئەڵڵاورمانە
بەڵام بارانە و جێگا نەرمانە
"ژیان" ئەڵێ: کێ گوێی لە دەنگمانە
پارەی ئابوونە بکا بە جەژنانە٢
١. تۆییانە: بە تورکی مانای بووک هێنانە.
٢. مەبەستی ئەوەیە کە ئابوونەی ڕۆژنامەی ژیان بنێرن.
٢. مەبەستی ئەوەیە کە ئابوونەی ڕۆژنامەی ژیان بنێرن.