شاعیر: پیرەمێرد کتێب: پەندەکانی پیرەمێرد سەرناو: ئەڵێن ڕەمەزان لاقێکی دەیە سەبارەت: پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٢٤. - نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی ئەڵێن ڕەمەزان لاقێکی دەیە کێ دی بزانێ سێ لاقی هەیە لە مزگەوتاندا کەوتنە "الوداع" ڕۆژوویان تەراند بە "وەگاع وەگاع" هێند لێی تووڕە بوون بە شەڕ و هەرا لە قاپی سەرا هێجگاری تۆرا "لَیْلَةُالْقَدر"یش ئەبڕێتەوە وەک کابرای کوردە خەرج ئەبێتەوە بۆچ وتیان ڕۆژوو ئێسکی گرانە بە چایێک ڕۆیی ئەو بەستەزمانە ڕۆژوو و کریسمیس گەینە سەری ساڵ هەر دوو پێکەوە گەییشتینە ماڵ چه‌رخ و فه‌له‌کمان بۆ هه‌ڵخراوه‌ به‌ڵام که‌س هێزی گوژمه‌ی نه‌ماوه‌ ڕاست بێژ هەر بەشی پلار و پەڵە دەور دەوری دەورەی ماینە چەقەڵە "فەرز" گرانە حەز لە سوننەت ئەکەم کە ڕۆژوو نەگرم پارشێو بۆچ نەکەم ڕۆژی بیست و پێنج شایی لۆغانە بە تلی‌لی‌لی چوون بۆ تۆی‌یانە١ پاش جەژنێ بۆ من ئەڵڵاورمانە بەڵام بارانە و جێگا نەرمانە "ژیان" ئەڵێ: کێ گوێی لە دەنگمانە پارەی ئابوونە بکا بە جەژنانە٢ ١. تۆی‌یانە: بە تورکی مانای بووک هێنانە. ٢. مەبەستی ئەوەیە کە ئابوونەی ڕۆژنامەی ژیان بنێرن. ++++++++++++++++++++++