ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٢٥. ئەوانەی کە شێو بە پشێو ئەکەن
ئەوانەی کە شێو بە پشێو ئەکەن
فیکە بە برای نیوە لێو ئەکەن

زستان خستنیە تاریک و لێوە
سەد کوێر چاوساغێ نابا بەڕێوە

کە هات سەرمەلا دەستنوێژی شکا
ئیتر کێ نوێژی ئەکا لە تەکا

مەلا سەرفیترەی کەمی وەردەگرت
ئیمامەتیەکەی بێ‌دەستنوێژ ئەکرد

ئەوانەی لەهجەی لامیان وەک ڕێیە
ئەزانن پیری شەوکێڵ لە کوێیە

ئەوانەی کە ڕێ بە غەین ئەخوێنن
جیلوەی فیڵبازی دوو قەوم ئەنوێنن

ئەوەی کە ناخوا و پارە زۆرکەرە
گردکردنەوەکەی پارە زۆر کەرە

سکەی ئەشڕەفی گوم بووبوو بە لاف
وا پێمان ئەڵێن: بڕۆ هەی ئەشڕاف
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٢٥.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit