ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٢٣. نازانم بۆچی ئەم پەندە باوە
نازانم بۆچی ئەم پەندە باوە
ڕەمەزان بە جەنگ، سەفەر بەدناوە

پێم مەڵێن ڕیست وەک خوری خاوە
کوێر هەتا دەمرێ بە هیوای چاوە

ژوور دووکەڵی بوو ڕاکە دەرەوە
چاوی ڕەشی خۆت کاڵ مەکەرەوە

پیاوان هێند ڕیشیان تاشی تاس‌ولووس
وا لە تورکییە ژن بوون بە مەبعووس

بەخۆت بنازی کارت لە دوایە
بە مێردی نییە دەڵێن بە خوایە

مەتەڵیان پرسی نەم زانی کامە
سەری حەوت لەشکەر ژێری شانامە

دەندووک درێژە و ماسیگر نییە
هێلکەکەریشە کەچی مر نییە

ڕەمەزان سێ تەون لێ گرتووینە دار
حەوترنگێلی و قومار و خومار

دز و خاوەن ماڵ کردەیان یەک خەن
بە کونەبانا گاجووت سەردەخەن
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٢٣.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit