ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد پەندەکانی پیرەمێرد
٢٢. زۆر باران بارێ دەغڵ ژەنگ دێنێ
زۆر باران بارێ دەغڵ ژەنگ دێنێ
ئاو زۆر مایەوە کرم هەڵدێنێ

هەرچی کە کۆن بوو بێ تینە بۆشە
تەنها شەرابە تا کۆن بێ خۆشە

چاوی جوان ئه‌ڵێن: پیاڵه‌ی شه‌رابه‌
مه‌زه‌ی سه‌رمه‌ستی دڵه‌ی که‌بابه‌

ئەویش کە کۆن بوو کەس لێی ناپرسێ
زەق ئەکاتەوە خەڵک لێی ئەترسێ

نیسان سیوجگەری کرد بە چوار ئانە
بێزووی پێدەکەین ئەڵبەت هەرزانە

لە هەموو لاوە شایی کەوتە شار
دەنگی زوڕنا دێ بەهارە بەهار

ئەڵێن گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێ
وەجاغ زادە بۆچ خەڵکی لێی ئەدوێ

بۆچ مریشکی ڕەش هێلکەی سپییە
بۆچ پەیین فەیز و هێزی زەوییە؟

کە خوا دای هیچ کەس ناڵێ کوڕی کێی
دەسەڵاتداری هەر خۆت گەورەی دێی

ئەوی خوێندوویە بە ئیقتیدارە
خانیش نەوەشێ ئەو هەر سەر کارە
پەندەکانی پیرەمێرد، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژماره‌ ٤٠٠.
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit