ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
خۆزگە تەفرەی وام بیر ئەکردەوە
چاو و دڵم پێ ڕوون ئەکردەوە

دڵ ئەگری لەبەر دەردی تەنیایی
چاو ئەگری لەبەر نووری بینایی

خوایە ئەمانە تۆ وات لێ کردن
نازانم بۆچی بەم دەردەت بردن؟ !

بۆچ ئەو ئافەتەت نیشاندا بە چاو
چاو شریخەی کرد لە دڵ و هەناو

وا دانامرکێن ئەم دوو مناڵە
گیزە گیزیانە وەک زەردەواڵە

ئەڵێم گڕۆز بوون با بیاندەم بەو
ئاخ خووی دڵڕەقی وەرئەگریت لەو

دارتاش کە جەردە تەشوێکەیان برد
ئەیدا بەسەریا و بێدادی ئەکرد

بۆ ئەوەی نەبوو تەشوێکەی ئەبەن
ئەیوت ڕەنجەڕۆم دەمەسووی ئەکەن
دیوانی پیرەمێرد، کۆکەرەوەی: ئومێد ئاشنا، بەرگی یەکەم، لاپەڕە ٣٠٢.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit