ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد بەشی وردەکاری
١. های لەبەیاندا، های لە بەیاندا
های لەبەیاندا، های لە بەیاندا
های ئەو بەیانەی دیم لە بەیاندا

خاڵێ لە مابەین جووتە بەیاندا
ئەستێرەی بەیان لە توێی بەیاندا

دوو مار بە حەڵقە دەوری بەیان دا
تا ڕێی بەی نەبێ دز لە بەیاندا

کێ توانی ئەمە شەرح و بەیاندا
ڕەشە ئێوارە لە دەم بەیاندا

ماری لای بەیان بۆیە نیهان دا
هەر کەس دەس بەرێ ماری لێ هان دا

ئەمەوێ لە خوا مەرگم نیشان دا
سەر لە بەیاندا، سەر لە بەیاندا

جە بەیانەوە...
حاڵێ پێم یاوان جە بەیانەوە

خاڵێ دیم نەبەین دوو بەیانەوە
چوون نەجم مەدرەوشۆ وە بەیانەوە

حەیان لوول وەردەن وە بەیانەوە
وەبان بەیدا مە شنیانەوە

حەکاکانی دەور گشت بەیانەوە
کێ دیەن مەغریب وە بەیانەوە؟

مستەفا هەتا سەر مەنیانەوە
ھەر ها وە حەسرەت ئەو بەیانەوە

«بێسارانی»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
دیوانی پیرەمێرد، کۆکەرەوەی: ئومێد ئاشنا، بەرگی دووەم، لاپەڕە ١٨٠و١٨١.

پەراوێز edit