ئاڵەکۆک

پیرەمێرد add_a_photo
پیرەمێرد بەشی وردەکاری
٣. ئێمه مایه‌ی چوارشتین
ئێمه‌ مایه‌ی چوارشتین، ئاو و ئاگر، خاک و با
ئه‌م هه‌وێنه‌ کامی زیاتر بێ، به‌لای ئه‌ویا ئه‌با

خاک و ئاو دایکن، له‌سه‌رخۆن هێمنی و ڕوونی ئه‌ده‌ن
ئاگر و با زۆر خراپن، خیلقه‌تی پیاو تێک ئه‌ده‌ن

با له‌گه‌ڵ که‌وته چیکڵدانه، له به‌رزیدا فڕی
کاتێکت زانی که –ف-و-ت-یه ئیتر هێڵی بڕی

فرت و فێڵت که‌وته ڕوو ئه‌ی چه‌رخ، له‌لام ئابڕووت تکا
بۆیه به‌رزت کردمه‌وه، بمخه‌یت و ئازارم بگا

ئێسته زانیم، بۆیه هێلانه‌م وێران بوو، تێک شکا
ته‌رزه‌ و هه‌وره‌تریشقه و به‌فر و با سه‌ختم بکا

من که‌وا به‌رز بوومه‌وه و گوتم گوناهی که‌س نییه
بۆیه ناگریم تێده‌گه‌م، خۆکردوو ته‌دبیری چییه
دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی یه‌که‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٣٠٦.
دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٢٩٠.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit