شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی وردەکاری سەرناو: ئێمه مایه‌ی چوارشتین سەبارەت: دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی یه‌که‌م، لا‌په‌ڕه‌ ٣٠٦. - دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٢٩٠. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ئێمه‌ مایه‌ی چوارشتین، ئاو و ئاگر، خاک و با ئه‌م هه‌وێنه‌ کامی زیاتر بێ، به‌لای ئه‌ویا ئه‌با خاک و ئاو دایکن، له‌سه‌رخۆن هێمنی و ڕوونی ئه‌ده‌ن ئاگر و با زۆر خراپن، خیلقه‌تی پیاو تێک ئه‌ده‌ن با له‌گه‌ڵ که‌وته چیکڵدانه، له به‌رزیدا فڕی کاتێکت زانی که –ف-و-ت-یه ئیتر هێڵی بڕی فرت و فێڵت که‌وته ڕوو ئه‌ی چه‌رخ، له‌لام ئابڕووت تکا بۆیه به‌رزت کردمه‌وه، بمخه‌یت و ئازارم بگا ئێسته زانیم، بۆیه هێلانه‌م وێران بوو، تێک شکا ته‌رزه‌ و هه‌وره‌تریشقه و به‌فر و با سه‌ختم بکا من که‌وا به‌رز بوومه‌وه و گوتم گوناهی که‌س نییه بۆیه ناگریم تێده‌گه‌م، خۆکردوو ته‌دبیری چییه ++++++++++++++++++++++