شاعیر: پیرەمێرد کتێب: بەشی وردەکاری سەرناو: خۆزگە سەبارەت: دیوانی پیرەمێرد، کۆکەرەوەی: ئومێد ئاشنا، بەرگی یەکەم، لاپەڕە ٣٠٢. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی خۆزگە تەفرەی وام بیر ئەکردەوە چاو و دڵم پێ ڕوون ئەکردەوە دڵ ئەگری لەبەر دەردی تەنیایی چاو ئەگری لەبەر نووری بینایی خوایە ئەمانە تۆ وات لێ کردن نازانم بۆچی بەم دەردەت بردن؟ ! بۆچ ئەو ئافەتەت نیشاندا بە چاو چاو شریخەی کرد لە دڵ و هەناو وا دانامرکێن ئەم دوو مناڵە گیزە گیزیانە وەک زەردەواڵە ئەڵێم گڕۆز بوون با بیاندەم بەو ئاخ خووی دڵڕەقی وەرئەگریت لەو دارتاش کە جەردە تەشوێکەیان برد ئەیدا بەسەریا و بێدادی ئەکرد بۆ ئەوەی نەبوو تەشوێکەی ئەبەن ئەیوت ڕەنجەڕۆم دەمەسووی ئەکەن ++++++++++++++++++++++