ئاڵەکۆک

ئەخۆل add_a_photo
ئەخۆل دیوانی ئەخۆل
١٨. دیم پاچ لێ ئەدا کابرای کرێکار
دیم پاچ لێ ئەدا کابرای کرێکار
لە جێیەک دایک و سێ کورپەی نازدار
لە برسا مردوو خۆم دیم کە نێژران
ئێستاش بۆ پایەی هەیوان و تەلار
***
خوایە لە نەبوو بۆ هێناتمە بوون
وەکوو هێنامت بۆ کردمت زەبوون
ئەی بە زەبوونی مانم تا سەر بۆ؟
بۆ نامبەیتەوە ئارامگای نەبوون؟
***
ساقی مەوەستە زوو زوو بۆم بێنە
بۆ جام و دوو جام دڵم مەشکێنە
هەتا ئەتوانی نەختێ خێراتر
ڕیشەی هۆشیاریم لەبن دەربێنە
***
ساقی بۆم تێکە و بۆم تێکەرەوە
ژەنگ و خەمی دڵ بتوێنەرەوە
تروسکەی ڕاستی بخە چاوانم
دەماغی مردووم زیندوو کەرەوە
***
ساقی بە دەوری سەرتا خولەم بێت
هێندەم بۆ تێکە بکەومە بەر پێت
تۆ لە ئالامی دنیام بەدەرکە... ؟
با هەر بڵێن ئەخۆل شێتە شێت
***
زۆر وردبوومەوە بیرم کرد زیاتر
نەمدی لە دنیا جێگا وێرانتر
لە مەزادخانەی چەرخی چەپگەردا
نەمبینی لە مەرگ شتێک هەرزانتر

پەراوێز edit