ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
٧٣. دڵی من دەرحەقی تۆ هێندە سافە
دڵی من دەرحەقی تۆ هێندە سافە
وەکوو زاهید خەریکی ئیعتیکافە
مەکە باوەڕ بە قەولی دوشمنانم
قسەی دوشمن هەموو لاف و گەزافە
دوو زولفت مووبەموو هاتوون بەیەکدا
لەبۆ ئەم گەردنە تەوق و تەنافە
لەگەڵ وەسڵم بە تۆ بوو ڕۆحم ئەڕوا
وەکوو نوونی مثنی لای ئیزافە
وەرە زێوەر نەسیحەت بگرە گوێ خۆت
لە ئەم ڕێگایە لادە ڕێی خیلافە

پەراوێز edit