شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: دڵی من دەرحەقی تۆ هێندە سافە دڵی من دەرحەقی تۆ هێندە سافە وەکوو زاهید خەریکی ئیعتیکافە مەکە باوەڕ بە قەولی دوشمنانم قسەی دوشمن هەموو لاف و گەزافە دوو زولفت مووبەموو هاتوون بەیەکدا لەبۆ ئەم گەردنە تەوق و تەنافە لەگەڵ وەسڵم بە تۆ بوو ڕۆحم ئەڕوا وەکوو نوونی مثنی لای ئیزافە وەرە زێوەر نەسیحەت بگرە گوێ خۆت لە ئەم ڕێگایە لادە ڕێی خیلافە ++++++++++++++++++++++