ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
٧٢. دڵ کە غەیری شکەنی زوڵفی تۆ ئەفکاری نییە
دڵ کە غەیری شکەنی زوڵفی تۆ ئەفکاری نییە
تووشی سەودا بووە تا ڕۆژی ئەزەل چاری نییە
زاهید! ئەر دیدەیی تەڕ ئەشکی هەمەڕەنگی نەبێ
لێی گەڕێن مەنعی مەکەن میحنەتی دڵداری نییە
نیشی زەخمی موژەیی دڵبەری کەم دیوە مەگەر
هەر کەسێ تا بە سەحەر ناڵە و هاواری نییە
هەر کەسێ فەیزی قەدەمبۆسیی ئەتۆی بەرنەکەوێ
لە قیامی عەرەساتا ئەحەدێ یاری نییە
بۆیە پەردەی لە سەر و ڕوویی فڕێ داوە نیگار
تا بڵێین خۆی چەمەنە حاجەتی دیواری نییە
تا لە من دوورە هەوای کاکۆڵی موشکین، دڵەکەم
سەیری باغ و هەوەسی دیدەنی گوڵزاری نییە
زێوەر ی دەربەدەر ئەمڕۆ لە فیراقت نەفەسێ
غەیری غەم خواردن و گریانی حەزین کاری نییە

پەراوێز edit