ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
٧١. خۆراک و خەو بەبێ تۆ یەکسەر لە من حەرامە
خۆراک و خەو بەبێ تۆ یەکسەر لە من حەرامە
هاودەم ناڵینی گەرمە، غەم هاوپشت و برامە
بام بولبول هیچ نەخوێنێ با غونچە خۆی نەنوێنێ
ئەفشان نەکا گوڵ بێنی، دنیام توونی حەمامە
شەو کە ئەچمە ناو جێگا، ئەڵێی ئەمخەنە جێ گا
لێم تێکچوو جێ و ڕێگا سوبحم تاریکی شامە
وڵاتێکی بێ سەردار ئاگری تێ بەر بێ یەکجار
بۆچی بڵێم، بەهار بێت دنیا کە بێ مەرامە
هەر خەم دەخۆم دەماودەم بێ گریانێکی سەردەم
بۆ ئەم هیجرانی تۆیە فرمێسکی ناتەمامە
دووریت سوروری لابرد، وەڵڵاهی نووری لابرد
ڕوخساری پاکی، بێ شک، چرایی خاس و عامە

پەراوێز edit