ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
٧٠. حەواسم هەر وەکو زوڵفت چلۆن شێواوە شێواوە
حەواسم هەر وەکو زوڵفت چلۆن شێواوە، شێواوە
دڵم وەک خاڵی ڕوخسارت چلۆن سووتاوە، سووتاوە
ئەگەر تۆ سەیری سەرچاوە و گوڵستانت هەوەس دێنێ
سوروشکم ڕەنگی گوڵزارە. وەرە سەرچاوە، سەرچاوە
لە بەختی من ڕەقیب یاڕەببی چەندە شووم و بەدبەختە
بەرەو ڕوو هەم شەرم ناکا؛ ئەڵێ: بەو لاوە، بەولاوە
بە مەحزی خاکساریی دەفعی کینەی ناکرێ هەرچەند
سەرم وەک ئاسمان ئەرزی لەڕێیدا ناوە، داناوە
ئومێدی چیم بە دنیا بێ هەتاکەی مەستی غەفڵەت بم؟
زەمانی تۆبەیە، تا شیشەی پڕ بادە نەشکاوە
فەلەک ئاش و زەمین بەرداش و ئینسان دانەیە، یاخۆ
ئەجەل باز و بەدەن کەبکە سەدای ها ڕاوە، هاڕاوە
ئەلا ئەی باغەبان بۆ بۆنی گوڵ سەودازەدەم ئەمڕۆ
کە هەم بۆی یارە، وازێوەر لە دەردا ماوە، داماوە

پەراوێز edit