ئاڵەکۆک

وەفایی add_a_photo
وەفایی دیوانی وەفایی
٣. بە خۆڕایی نییە سووتاوی ڕووتە عاشقی شەیدا
بە خۆڕایی نییە سووتاوی ڕووتە عاشقی شەیدا
لە ڕووتی دیوە جیلوەی ئاتەشی سینا لە سینەیدا
کوتم: عەقدی سورەییا ماهی من تونگی شەکەرنەی بوو
کەچی بۆ ڕاستی ئیعجازی خۆی یارم لە خەندەی دا
عەسای فەتحی مووسا کول بوو بە موعجیزە شکافی کرد
کە فیرعەونی خەتی هات و ئیحاتەی تووری کوڵمەی دا
درۆت فەرموو حەزم بێ نایەڵم، گەر ڕاست دەڵێی سادەی!
فەرەنگی قەومی دەججال ـ ئەی مەسیحا ـ دەوری کەعبەی دا
لە سینەمدا چ شیرین دڵ دەناڵێنێ بە مەحزوونی
وەرن لەو شیوە گوێ بگرن بە شین و شیوەنی نەیدا
مەکەن مەنعی وەفایی چونکە سەرگەردانی جانانە
لە سەر دینی کە شێخی خانەقا بردی کە تۆبەی دا

پەراوێز edit