شاعیر: وەفایی کتێب: دیوانی وەفایی سەرناو: بە خۆڕایی نییە سووتاوی ڕووتە عاشقی شەیدا بە خۆڕایی نییە سووتاوی ڕووتە عاشقی شەیدا لە ڕووتی دیوە جیلوەی ئاتەشی سینا لە سینەیدا کوتم: عەقدی سورەییا ماهی من تونگی شەکەرنەی بوو کەچی بۆ ڕاستی ئیعجازی خۆی یارم لە خەندەی دا عەسای فەتحی مووسا کول بوو بە موعجیزە شکافی کرد کە فیرعەونی خەتی هات و ئیحاتەی تووری کوڵمەی دا درۆت فەرموو حەزم بێ نایەڵم، گەر ڕاست دەڵێی سادەی! فەرەنگی قەومی دەججال ـ ئەی مەسیحا ـ دەوری کەعبەی دا لە سینەمدا چ شیرین دڵ دەناڵێنێ بە مەحزوونی وەرن لەو شیوە گوێ بگرن بە شین و شیوەنی نەیدا مەکەن مەنعی وەفایی چونکە سەرگەردانی جانانە لە سەر دینی کە شێخی خانەقا بردی کە تۆبەی دا ++++++++++++++++++++++