ئاڵەکۆک

ناری add_a_photo
ناری دیوانی ناری
٢٤. چونکە بازاڕی غەزەل ما بێ ڕەواج
چونکە بازاڕی غەزەل ما بێ ڕەواج
ئێستە من مەشغووڵی جاوم، ناعیلاج
تاجری بێ مایەم و هەردەم بە زۆر،
پێم دەکا هەی شاڵی شەش پێ ئیحتیاج
موڵکی تەن بێ مەزرەعەی دڵ ماوەتۆ
تەرح و مونها بوو لە تەکلیف و خەراج
کەی دەبێ جەمعیەتی خاتر لەبۆم؟
تا وجوودم لۆکە بێت و غەم هەلاج
سەیری ساز و مەیکەدە لەم عەسرەدا
بوو بە فەرزی عەینی و سوننەت بە باج
زوڵمەتی جەهلە و نەما بەرقی «حیسام»
بێ بەها ما شەعشەعە و شەوقی سیراج
بەختە ئەسبابی شکۆه و سەڵتەنەت
کەی بە تەختەی تەختی دارینە و بە تاج
وا لە ترسی غەم لە ناری ڕەم دەکا
دەم بە دەم وەک سەیدی وەحشی ئیبتیهاج

پەراوێز edit