ئاڵەکۆک

ناری add_a_photo
ناری دیوانی ناری
٢٣. هەتا ڕوئیەت نەکەم شێوەی هیلالی فەوجی دەربانت
هەتا ڕوئیەت نەکەم شێوەی هیلالی فەوجی دەربانت
ئەمن دوورم لە ئیفتاری سرووری جەژنی قوربانت
بەسەر سەرما فەلەک هەوری غەمی بەو تەرزە کێشاوە
نەماوە بینشی بەدری ڕوخی ڕەخشانی تابانت
لە عەرسەی زیللەتا نابێ نەجاتی دڵ لە دەس غەم بێ
بەبێ ئیمدادی جەولانی، خەمی چالاکی چەوگانت
موقیمی ئاستانی ڕەفعەتم وەک جەم ئەگەر یەک دەم
ببینم سوورەتی عەکست لە سەفحەی جامی ئەیوانت
بە میقرازی تەبیعەت بیبڕم، وا چاکە بیدۆزم
بە ماکینەی سەناخوانی، غەزەل بۆ فەرشی هەیوانت
لە شاری سینە دڵ دارالأمانە بۆ غەمی هیجرەت
بە حیکمەت دارالإحسانە، ئەساسی بیتُ الأحزانت
گریبانی سەبووریم چاکە وەک بولبول لە شەوقی گوڵ
نموونەی چاکە ئەم چاکە، بە یادی چاکی دامانت
بلووکی خاکی ئێرانی خەیاڵاتم پەرێشانە
بە سەبکی نەزمی مەشرووتەی ڕەهەندەی دەردی هیجرانت
دڵی ناری بەسانی غونچە تەنگە گەر نەکا یاری
نەسیمی دڵ نەوازی غەم، گودازی بادی دامانت

پەراوێز edit