ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
شێخ ڕەزا دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
٧٦. ماینه‌که‌ی کوێخا عه‌لی
کێ چوزانێ کووچه‌ڵه‌ی سمتی شکاوه یا ملی
وا له حاڵی حه‌لوه‌لادا ماینه‌که‌ی کوێخا عه‌لی

چووم بزانم ماوه، یا خۆ مردووه، وه‌ختێ که دیم
شاده‌ماری سسته نابزوێ ڕه‌گی قاچ و قولی

دام به سه‌رخۆمدا گوتم وا حه‌سره‌تا بۆ ماینه‌کوێت
ده‌ک به میراتم که‌وێ ده‌سبه‌ند و هه‌وسار و جلی

نه‌بز و قارووره‌ی ئه‌گه‌ر سه‌دجار ته‌ماشاکا حه‌کیم
ده‌ردی نازانێ چییه تاکوو نه‌کا بێنی سلی

گه‌ر ئیمامی عه‌سکه‌ری نوێژی له‌سه‌ر کا لاییقه
چونکه موشتاقه به وه‌سڵی ناڵه‌کانی چوار په‌لی

که‌سری ئه‌نفی دوشمنان و جه‌بری که‌سری دۆستان
هه‌ر بمێنێ چاکه به خوا 'شێخ ڕه‌زا' و کێری زلی
دیوانی شێخ ڕەزا تاڵەبانی، ئامادەکار: شوکور مستەفا، چاپ: ئاراس هەولێر، ساڵ: ٢٠١٠، لاپەڕە ١٢٩.
لە لایەن بەڕێزێکەوە بە 'ئای پی': ٥.٢١٨.١٩٠.٢٨ نووسراوە.

پەراوێز edit