شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: ماینه‌که‌ی کوێخا عه‌لی سەبارەت: دیوانی شێخ ڕەزا تاڵەبانی، ئامادەکار: شوکور مستەفا، چاپ: ئاراس هەولێر، ساڵ: ٢٠١٠، لاپەڕە ١٢٩. - لە لایەن بەڕێزێکەوە بە 'ئای پی': ٥.٢١٨.١٩٠.٢٨ نووسراوە. کێ چوزانێ کووچه‌ڵه‌ی سمتی شکاوه یا ملی وا له حاڵی حه‌لوه‌لادا ماینه‌که‌ی کوێخا عه‌لی چووم بزانم ماوه، یا خۆ مردووه، وه‌ختێ که دیم شاده‌ماری سسته نابزوێ ڕه‌گی قاچ و قولی دام به سه‌رخۆمدا گوتم وا حه‌سره‌تا بۆ ماینه‌کوێت ده‌ک به میراتم که‌وێ ده‌سبه‌ند و هه‌وسار و جلی نه‌بز و قارووره‌ی ئه‌گه‌ر سه‌دجار ته‌ماشاکا حه‌کیم ده‌ردی نازانێ چییه تاکوو نه‌کا بێنی سلی گه‌ر ئیمامی عه‌سکه‌ری نوێژی له‌سه‌ر کا لاییقه چونکه موشتاقه به وه‌سڵی ناڵه‌کانی چوار په‌لی که‌سری ئه‌نفی دوشمنان و جه‌بری که‌سری دۆستان هه‌ر بمێنێ چاکه به خوا 'شێخ ڕه‌زا' و کێری زلی ++++++++++++++++++++++