ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
شێخ ڕەزا دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
٧٥. من به‌ ئاشووبم، به‌جارێ خان و بانووتان ئه‌گێم
من به‌ ئاشووبم، به‌جارێ خان و بانووتان ئه‌گێم
ئیبنی مه‌شهوورتان ده‌یووس و (پیاوی) به‌دخووتان ئه‌گێم

هه‌ر له‌ کوڕ تا کچ له‌ ساڵی سه‌د هه‌تا دووتان ئه‌گێم
یه‌ک به‌ یه‌ک هه‌مسایه‌کانی ده‌وری خانووتان ئه‌گێم

حه‌وشه‌وو کۆڵان و بیر و دار و په‌ردووتان ئه‌گێم
شه‌رته‌ هیچی ده‌ر نه‌که‌م تاکوو که‌نووتانیش ئه‌گێم

باوکی مه‌علوومت نییه‌ له‌عنه‌ت له‌ زاتت هه‌ی ته‌ره‌س
گوو به گوێی دایکت چوزانم دایه‌ به‌رکێ پێش و په‌س؟
دیوانی شێخ ڕەزا تاڵەبانی، ئامادەکار: شوکور مستەفا، چاپ: ئاراس هەولێر، ساڵ: ٢٠١٠، لاپەڕە ٧٧.
ئەم شێعرە لە لایەن بەڕێزێکەوە بە 'ئای‌پی': ٨٣.١٢٠.١٩٥.٧٨ نووسراوە.

پەراوێز edit