ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
شێخ ڕەزا دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
٧٤. ئێستری زیندوو یا مردوو؟
ئێستری زیندوو بڵێم، بۆم چاکه‌، یا مردووم ده‌وێ
ئیحتیاجیم زۆره‌ خانم با بڵێم هه‌ردووم ده‌وێ

بێچووه‌کانم سه‌ر له‌سبحه‌ینێ هه‌موو ده‌ورم ده‌ده‌ن
ئه‌و ئه‌ڵێ پوولم نه‌ماوه‌ ئه‌م ده‌ڵێ بێچووم ده‌وێ

با وجوودی ئه‌م هه‌موو ته‌کلیفه‌ گێژیان کردووم
کوڕ خه‌یاڵی ژن ئه‌کات و کچ ده‌ڵێ من شووم ئه‌وێ
دیوانی شێخ ڕه‌زا، شەرحی: شوکور مستەفا، لاپەڕە ١٣٢.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit