شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: ئێستری زیندوو یا مردوو؟ سەبارەت: دیوانی شێخ ڕه‌زا، شەرحی: شوکور مستەفا، لاپەڕە ١٣٢. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ئێستری زیندوو بڵێم، بۆم چاکه‌، یا مردووم ده‌وێ ئیحتیاجیم زۆره‌ خانم با بڵێم هه‌ردووم ده‌وێ بێچووه‌کانم سه‌ر له‌سبحه‌ینێ هه‌موو ده‌ورم ده‌ده‌ن ئه‌و ئه‌ڵێ پوولم نه‌ماوه‌ ئه‌م ده‌ڵێ بێچووم ده‌وێ با وجوودی ئه‌م هه‌موو ته‌کلیفه‌ گێژیان کردووم کوڕ خه‌یاڵی ژن ئه‌کات و کچ ده‌ڵێ من شووم ئه‌وێ ++++++++++++++++++++++