ئه‌ی مه‌لا تۆ قه‌ت تۆ له زه‌رفێندا وه‌ها خێرا نه‌بووی
یا له حیزیی به‌ختی من یا مۆره‌که‌ت مووی پێوه بوو
حاڵ له سێ خاڵی نییه توخودا به ڕاستی پێم بڵێ
مووی سمێڵت یا به‌رت یا کلکی یابووی پێوه بوو
وا ده‌زانم مووی ڕزیوی پێستی ده‌بباغخانه بوو
چونکه ئاساری که‌تیرە و جه‌وت و مازووی پێوه بوو
په‌شمی پاشت بۆ مه‌زەنده چونکه وه‌ختی ڕۆژهه‌لات
دیققه‌تم کرد ده‌ور و پشتی زه‌رفه‌کان گووی پێوه بوو
مووی سه‌گی گڕوێش وه‌ها نابێ به ته‌خمین سه‌دهه‌زار
ڕشک و ئه‌سپێ و کێچ و که‌هله، کرم و کڕنووی پێوه بوو
ئه‌لغه‌ره‌ز دووپشکی ڕۆحم چوو له ترسان ئه‌و شه‌وه
هێنده دووپشک و هه‌زارپێ و مار و مێرووی پێوه بوو
قاوه‌چی ڕووی سینیه‌که‌ی هه‌رچه‌ند به نینۆک هه‌ڵکڕاند
قه‌لعی ئاساری نه‌کرد هێشتا به‌شی توی پێوه بوو
زۆر نه‌ما بوو بۆنی سه‌رگین بم‌کوژێ، وا تێ‌ده‌گه‌م
تووکی بن کلکی که‌ر و بارگیری مردووی پێوه‌بوو
داوه‌که‌ی موویین و گوویینت به کاری هیچ نه‌هات
گه‌رچی هه‌رلایێ دووسه‌د ئه‌فسوون و جادووی پێوه بوو