ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
شێخ ڕەزا دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
٥٩. شێخ محەمەدعەلی و چەند نەفەرێ چووینە ئوجاغ
شێخ محەمەدعەلی و چەند نەفەرێ چووینە ئوجاغ
گشت بە کەیف و بە نیشات و بە سروور و بە دەماغ
گەرچی چەند ڕۆژێ بوو تەعلیمی تفەنگبازیی ئەکرد
ڕۆستەم ئاسا چووە پارێز لە یەکێ تیتلە بیجاغ
ھەر کە ئەنگاوتی وتم: دەک دەس و بازووت نەڕزێ!
ھەر کەسێ پێت نەڵێ ڕۆستەم تەرەسە و قوڕڕومساغ

پەراوێز edit