شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: شێخ محەمەدعەلی و چەند نەفەرێ چووینە ئوجاغ شێخ محەمەدعەلی و چەند نەفەرێ چووینە ئوجاغ گشت بە کەیف و بە نیشات و بە سروور و بە دەماغ گەرچی چەند ڕۆژێ بوو تەعلیمی تفەنگبازیی ئەکرد ڕۆستەم ئاسا چووە پارێز لە یەکێ تیتلە بیجاغ ھەر کە ئەنگاوتی وتم: دەک دەس و بازووت نەڕزێ! ھەر کەسێ پێت نەڵێ ڕۆستەم تەرەسە و قوڕڕومساغ ++++++++++++++++++++++