ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
شێخ ڕەزا دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
٦٠. پوورە شوکری بەسییە با نەتگێم و سمتت لەق نەکەم
پوورە شوکری بەسییە با نەتگێم و سمتت لەق نەکەم
دایکە کێرخۆرت ھەواڵەی سووری سەر ئەبڵەق نەکەم
نییەتم بوو دەفعەیێ خۆمت پیا دەم باز وتم
نەقسە بۆ ئەمسالی من با گوێ لە ھەر ئەحمەق نەکەم
من کە شەھبازی شکار ئەندازی شاھیم پێ دەڵێن
حەیفە با ئاھەنگی جەنگی سەر گەڕ و لەقلەق نەکەم
تۆ بە جارێ وەک ژنی فاحیشە پێت لێ ھەڵبڕی
نەء، وتم، خەیری نییە، چاوێکی گەر لێ زەق نەکەم
حیزە سا خۆت بگرە تا بۆت بێمە مەیدانی مەساف
شەرتە ھیچت پێ نەڵێم تا بن گونت نەستەق نەکەم
کۆنە حیزی شاری بەغدا، لێم حەرام بێ شاعیری
گەر کوزی خوشکت وەکوو ئەیوانی کیسرا شەق نەکەم
ھەر وەکوو مەستیم بە فەردێ گا، خوا ڕۆحم بەرێ
مولحیدی کافر مەزەب گەر تۆش بە ئەو مولحەق نەکەم
من دەزانم کێ لە خشتەی بردوویی ئەمما چ سوود
سەییدە، سەیید، قسەی سووکی دەبێ دەرحەق نەکەم
پێی بڵێ با مونتەبیھ بێ تۆیش گەن و گوو بەس بخۆ
با سلێمانی بە جارێ کافری موتڵەق نەکەم
عەھدە کردوومە لە خزمەت شێخ ڕەزا دا ورچە کوێر
نەیخەمە ناو لنگی دایکت تا لە تۆی ئێرەق نەکەم
شوکری فەزڵی وه‌ڵامی شێخ ڕەزا ده‌داته‌وه‌

شێخ ڕەزا عەرزت ئه‌گێم، خۆت بۆچی ئەحمەق کردووە
قەوچە وەک ماکەر ئەکەیت و گوێت وه‌ها لەق کردووە
حیزە ئێشی مێخی سابیق چاوتی زەق کردووە
قەحبە «گوڵچین» تۆی که‌وا گەووادی موتڵەق کردووە
من بە مەترەق بارەھا کوزیم شەق و پەق کردووە
تۆم نەوەک ئه‌مجاره‌ ھەتک و پەتک و نەستەق کردووە
باوکی مەعلوومت نییە، لەعنەت لە زاتت ھەی تەرەس
گوو بە گوێی دایکت، چووزانم دایەبەر کێ پێش و پەس

گوو مەخۆ یا شێخ ئیتر با شۆڕشێ بەرپا نەکەم
خۆت و کەرکووکت بەجارێ سەربەسەر ئیفنا نەکەم
با لە ناولنگی ژنت پێچاڵی سەد جۆڵا نەکەم
با کوزی وەک قەلعەیی خەیبەر بە مەترەق وا نەکەم
«مەستی» فیعلەن، داکی گای ئەم سڕڕ‌ە‌ با ئیفشا نەکەم
بۆچ ئه‌که‌ی ھەجووم، به‌ڵێ تۆ شێخی، ھەجووت با نەکەم
باوکی مەعلوومت نییە، لەعنەت لە زاتت ھەی تەرەس
گوو بە گوێی دایکت، چووزانم دایەبەر کێ پێش و پەس

پەراوێز edit