ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
شێخ ڕەزا دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
٥٢. سەرو و نەی چین کە لەگەڵ قامەتی تۆ بێنە نەبەرد
سەرو و نەی چین کە لەگەڵ قامەتی تۆ بێنە نەبەرد
شەکەری خواردووە نەی، سەرو سەری داوە لە بەرد
گەر دەلیلی وەکو نوقتەی دەھەنت نەبوایە
منیش ئینکارم ئەکرد وەک حوکەما جەوھەری فەرد
لێی دەپاڕێمەوە ئەی ڕۆحی ڕەوانم تو خوا
چییە دەرمانی دڵم؟ پێم دەڵێ: لاچۆ دڵە دەرد
سەرو و نەی

پەراوێز edit