شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: سەرو و نەی چین کە لەگەڵ قامەتی تۆ بێنە نەبەرد سەبارەت: سەرو و نەی سەرو و نەی چین کە لەگەڵ قامەتی تۆ بێنە نەبەرد شەکەری خواردووە نەی، سەرو سەری داوە لە بەرد گەر دەلیلی وەکو نوقتەی دەھەنت نەبوایە منیش ئینکارم ئەکرد وەک حوکەما جەوھەری فەرد لێی دەپاڕێمەوە ئەی ڕۆحی ڕەوانم تو خوا چییە دەرمانی دڵم؟ پێم دەڵێ: لاچۆ دڵە دەرد ++++++++++++++++++++++