ئاڵەکۆک

ئەحمەد موختار جاف add_a_photo
موختار دیوانی ئەحمەد موختار جاف
٨٩. دڵی وەک هوزاری حەزینی من شەو و ڕۆژ بە ئاه و ناڵەیە
دڵی وەک هوزاری حەزینی من شەو و ڕۆژ بە ئاه و ناڵەیە
بە ئومێدی چاوی مەستی تۆ، بەتەمای مەی و پیاڵەیە
لە غەم و فیراقی قامەتت، لە دوو چاوی پڕ لە خوێنی من
کە بەخوڕ هجووم ئەکا سروشک وەکوو ئاوی کانی نەواڵەیە
بە نیگاه و غەمزەیی دولبەرم کە ئەڵێی غەزاڵی خەواڵووە
سەبەب چییە بە ڕۆژ و شەو کە ڕەفیقی ئەو گەماڵەیە
مەهی ئەوجی ناز و نیعمەتە شەهی موڵکی عیزز و شەوکەتە
خەتی دەستی کاتبی قودرەتە، خەتی عاریزی قەباڵەیە
وەرە سەیری باخی ڕوومەتی، وەرە سەیری گوڵشەنی قودرەتی
قەد و قامەتی وەکوو نەیشەکەر، بە نازگی گوڵە ژالەیە
دڵی ئەحمەد و من بێ نیشان، سەر و ماڵی عالەمی ئینس و جان
بە فیدایی ئەو خەت و خاڵەیە، بە فیدایی ئەو خەت و خاڵەیە

پەراوێز edit