شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: دڵی وەک هوزاری حەزینی من شەو و ڕۆژ بە ئاه و ناڵەیە دڵی وەک هوزاری حەزینی من شەو و ڕۆژ بە ئاه و ناڵەیە بە ئومێدی چاوی مەستی تۆ، بەتەمای مەی و پیاڵەیە لە غەم و فیراقی قامەتت، لە دوو چاوی پڕ لە خوێنی من کە بەخوڕ هجووم ئەکا سروشک وەکوو ئاوی کانی نەواڵەیە بە نیگاه و غەمزەیی دولبەرم کە ئەڵێی غەزاڵی خەواڵووە سەبەب چییە بە ڕۆژ و شەو کە ڕەفیقی ئەو گەماڵەیە مەهی ئەوجی ناز و نیعمەتە شەهی موڵکی عیزز و شەوکەتە خەتی دەستی کاتبی قودرەتە، خەتی عاریزی قەباڵەیە وەرە سەیری باخی ڕوومەتی، وەرە سەیری گوڵشەنی قودرەتی قەد و قامەتی وەکوو نەیشەکەر، بە نازگی گوڵە ژالەیە دڵی ئەحمەد و من بێ نیشان، سەر و ماڵی عالەمی ئینس و جان بە فیدایی ئەو خەت و خاڵەیە، بە فیدایی ئەو خەت و خاڵەیە ++++++++++++++++++++++