ئاڵەکۆک

ئەحمەد موختار جاف add_a_photo
موختار دیوانی ئەحمەد موختار جاف
٤٠. باعیسی هێزی دڵ و پشت و پەنایی بێکەسان
باعیسی هێزی دڵ و پشت و پەنایی بێکەسان
یانەیی سەرکەوتنی قەومی نەجیبی کوردەکان
واسیتەی ڕێگەی نەجاتی قەومی دڵسووتاوی کورد
ئەی نیساری مەقدەمی تۆ بن بەجارێ ڕۆح و گیان
پێ و قدوومت خێر بێ یاڕەببی بڵند بێ پایەکەت
شاد و مەمنوونن بە تەشریف هاتنی تۆ پیر و جوان
تۆ چرای بۆ ڕێگەیی تاریکی بەختی قەومەکەت
ئەی بناغەی عیلم و سەنعەت وەی سەبەب بۆ حوڕ ژیان
میللەت ئێستە چاوەڕوانە بۆ نەتیجەی هیممەتت
وەختی خۆ دەرخستنە جێگای هیوایی گشتمان
ئەم قەسیدەیە بۆ یانەی سەرکەوتنی کوردان لە بەغدا نووسراوە

پەراوێز edit