شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: باعیسی هێزی دڵ و پشت و پەنایی بێکەسان سەبارەت: ئەم قەسیدەیە بۆ یانەی سەرکەوتنی کوردان لە بەغدا نووسراوە باعیسی هێزی دڵ و پشت و پەنایی بێکەسان یانەیی سەرکەوتنی قەومی نەجیبی کوردەکان واسیتەی ڕێگەی نەجاتی قەومی دڵسووتاوی کورد ئەی نیساری مەقدەمی تۆ بن بەجارێ ڕۆح و گیان پێ و قدوومت خێر بێ یاڕەببی بڵند بێ پایەکەت شاد و مەمنوونن بە تەشریف هاتنی تۆ پیر و جوان تۆ چرای بۆ ڕێگەیی تاریکی بەختی قەومەکەت ئەی بناغەی عیلم و سەنعەت وەی سەبەب بۆ حوڕ ژیان میللەت ئێستە چاوەڕوانە بۆ نەتیجەی هیممەتت وەختی خۆ دەرخستنە جێگای هیوایی گشتمان ++++++++++++++++++++++