ئاڵەکۆک

ئەحمەد موختار جاف add_a_photo
موختار دیوانی ئەحمەد موختار جاف
٣٩. گەر لە مەحبووسی خەڵاس بم دوشمنانم پەت ئەکەم
گەر لە مەحبووسی خەڵاس بم دوشمنانم پەت ئەکەم
سووری سەر ئەبڵەق لە فەرجی دایکیانا ڕەق ئەکەم
بۆ ئەمەی تەرکی خراپی و موفسیدی و بەدزاتی کەن
ڕەنگ و ڕوویان گشت بە ڕەنگی خاسەڕەنگ خەتخەت ئەکەم
ڕوو بە شار و موڵکی ئامەد می أشاء دائەنێم
عاقڵانە تەرکی ڕێگای ناحەز و نەگبەت ئەکەم
دۆستانی خۆم بە پارە و ماڵی دنیا شاد ئەکەم
حاسید و موفسید هەموو نابووت و بێ سەروەت ئەکەم
خەڵقە ئەمڕۆ چونکە حەپسم ڕێگەیی دەستم نییە
ناتوانم هیچ بکەم مەجبوورم هەر غەیبەت ئەکەم

پەراوێز edit