شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: گەر لە مەحبووسی خەڵاس بم دوشمنانم پەت ئەکەم گەر لە مەحبووسی خەڵاس بم دوشمنانم پەت ئەکەم سووری سەر ئەبڵەق لە فەرجی دایکیانا ڕەق ئەکەم بۆ ئەمەی تەرکی خراپی و موفسیدی و بەدزاتی کەن ڕەنگ و ڕوویان گشت بە ڕەنگی خاسەڕەنگ خەتخەت ئەکەم ڕوو بە شار و موڵکی ئامەد می أشاء دائەنێم عاقڵانە تەرکی ڕێگای ناحەز و نەگبەت ئەکەم دۆستانی خۆم بە پارە و ماڵی دنیا شاد ئەکەم حاسید و موفسید هەموو نابووت و بێ سەروەت ئەکەم خەڵقە ئەمڕۆ چونکە حەپسم ڕێگەیی دەستم نییە ناتوانم هیچ بکەم مەجبوورم هەر غەیبەت ئەکەم ++++++++++++++++++++++