ئاڵەکۆک

ئەحمەد موختار جاف add_a_photo
موختار › دیوانی ئەحمەد موختار جاف ›
٣٦. نیگارا سا بە لوتفی خۆت شەوێ تۆ بێرە باڵینم
نیگارا سا بە لوتفی خۆت شەوێ تۆ بێرە باڵینم
لە غەمدا وا لە جیسمم وەختە دەرچێ گیانی شیرینم
بە یادی ڕوومەت و خاڵت هەموو شەو تا بە سبحەینێ
منم مەشغووڵی تەعدادی گرۆهی ماه و پەروینم
هەموو عالەم لە بەرچاوم وەکوو دەیجوورە ئەی جانا
ئەگەر بێت و خوا نەیکا ئەمن یەک لەحزە نەتبینم
زەلیل و دڵحەزین و بێکەس و مەهجوور و داماوم
لە هیجری قامەتی سەروت هەمیشە مات و غەمگینم
وتم: قوربانی تۆ بم ئەحمەدی بێچارە فەرهادە
وتی: عاشق بە ڕەعنایی منیش زیاتر لە شیرینم

پەراوێز edit