ئاڵەکۆک

ئەحمەد موختار جاف add_a_photo
موختار دیوانی ئەحمەد موختار جاف
٣٥. مەکەن مەنعم کە وەک مەجنوون خەریکی هاتوچۆی کێوم
مەکەن مەنعم کە وەک مەجنوون خەریکی هاتوچۆی کێوم
پەشێوی لەیلی کوردم تاکوو ڕۆحم دێتە سەر لێوم
وەتەن فەرمووی بە خەندەی نازەوە هەر وەک پەری وامە
ئەما حەیفێ کە چەند ساڵە ئەسیری پەنجەیی دێوم
هەمیسان پێی وتم ئەوسا مەکانی شەخسی عاقڵ بووم
فەقەت چی بکەم ئەمە چەند موددەتە بێ ساحەب و خێوم
دەخیلتان بم وەکوو عارەب، توخوا مەمگۆڕنەوە هەرگیز
بە ڕوپیە و پارە هەر چەند ئێستەکە مشتێ چڵوچێوم
بەجارێ ئەمڕۆ جاهیل غاڵبە، عاقڵ بووە مەغڵووب
ڕەفیقان سا نیشانم دەن قوڕێ تا بێم و بیپێوم
لە داخی دەهری دوون شەرتە بەسەرما گەر بڕووخێ چەرخ
گەلێ نامەردم ئەر شانم لەبەر ئەو بارە ببزێوم
لە عەرسەی شیعردا، ئەحمەد عەجایب شەهسوارێکە
لە مەیدانا بزانە ئەسپی خۆم چۆنی دەئاخێوم

پەراوێز edit