ئاڵەکۆک

ئەحمەد موختار جاف add_a_photo
موختار دیوانی ئەحمەد موختار جاف
٣٧. وەختی ڕەحمە دڵبەرا میوانی دەوڵەتخانەتم
وەختی ڕەحمە دڵبەرا میوانی دەوڵەتخانەتم
تۆ ئەگەر لەیلای منیش مەجنوونەکەی دێوانەتم
حەیفە سا توخوا بەسە جەور و جەفاکەت تا بە کەی
من لە دەوری شەمعی ڕوخسارت وەکوو پەروانەتم
باعیسی ژین و حەیاتم یاری دڵڕەنجێنی خۆم
دەک بەڵاگەردانی باڵات و زڕەی پاوانەتم
گەر لە موڵکی حوسندا، سوڵتانی ئەی یاری عەزیز
خۆ منی بێچارە جانا خادمی دەرگانەتم
قەیسی عامیر جێگەیی وادیی دووجەیل بوو چاوەکەم
خۆ منیش ئێستاکە وێڵی دەشتەکەی شیروانەتم
یار بە خەندەی نازەوە ڕووی کردە من فەرمووی بەسە
بۆ چی تۆ نازانی ئەحمەد دوژمنی بێگانەتم

پەراوێز edit