شاعیر: موختار کتێب: دیوانی ئەحمەد موختار جاف سەرناو: نیگارا سا بە لوتفی خۆت شەوێ تۆ بێرە باڵینم نیگارا سا بە لوتفی خۆت شەوێ تۆ بێرە باڵینم لە غەمدا وا لە جیسمم وەختە دەرچێ گیانی شیرینم بە یادی ڕوومەت و خاڵت هەموو شەو تا بە سبحەینێ منم مەشغووڵی تەعدادی گرۆهی ماه و پەروینم هەموو عالەم لە بەرچاوم وەکوو دەیجوورە ئەی جانا ئەگەر بێت و خوا نەیکا ئەمن یەک لەحزە نەتبینم زەلیل و دڵحەزین و بێکەس و مەهجوور و داماوم لە هیجری قامەتی سەروت هەمیشە مات و غەمگینم وتم: قوربانی تۆ بم ئەحمەدی بێچارە فەرهادە وتی: عاشق بە ڕەعنایی منیش زیاتر لە شیرینم ++++++++++++++++++++++