ئاڵەکۆک

سالم add_a_photo
سالم دیوانی سالم
٢٢٧. بە ئەبەد جێگەیی من مەنزڵی جانانە نییە
بە ئەبەد جێگەیی من مەنزڵی جانانە نییە
ئاینەخانەیی شەه، مەسکەنی دێوانە نییە
ساقییا ساغەری من خومرەیە نەک ڕەتڵی سەبوک
دەرخوری مەستییی من شیشە و پەیمانە نییە
سەفەری هات و نەهاتە هەوەسی کۆیی حەبیب
گەردی ئەو شەمعە دڵا! تاقەتی پەروانە نییە
ئاشنای دوشمن و بێگانەیی خوێشن یاران
ئاشنای ئێمە شوکور مەیلی بە بێگانە نییە
دەستی قودرەتشکەنی خستە خەمی زوڵفی کەچت
هونەری ماشیتە و تەربییەتی شانە نییە
کوا کەریمێ بە کەرەم سوویی گەدا کا نیگەهێ؟
حەسرەتا لەم تەبەقە هیممەتی مەردانە نییە!
بە حەیا بێرە حوزوور و بە ئەدەب سوجدە بەرە
خەڵوەتی دڵبەرە سالم ئەمە مەیخانە نییە

پەراوێز edit