شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: بە ئەبەد جێگەیی من مەنزڵی جانانە نییە بە ئەبەد جێگەیی من مەنزڵی جانانە نییە ئاینەخانەیی شەه، مەسکەنی دێوانە نییە ساقییا ساغەری من خومرەیە نەک ڕەتڵی سەبوک دەرخوری مەستییی من شیشە و پەیمانە نییە سەفەری هات و نەهاتە هەوەسی کۆیی حەبیب گەردی ئەو شەمعە دڵا! تاقەتی پەروانە نییە ئاشنای دوشمن و بێگانەیی خوێشن یاران ئاشنای ئێمە شوکور مەیلی بە بێگانە نییە دەستی قودرەتشکەنی خستە خەمی زوڵفی کەچت هونەری ماشیتە و تەربییەتی شانە نییە کوا کەریمێ بە کەرەم سوویی گەدا کا نیگەهێ؟ حەسرەتا لەم تەبەقە هیممەتی مەردانە نییە! بە حەیا بێرە حوزوور و بە ئەدەب سوجدە بەرە خەڵوەتی دڵبەرە سالم ئەمە مەیخانە نییە ++++++++++++++++++++++